هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری له ئێران و قسه‌وباس و په‌راوێزه‌کانی پێش و پاش ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ری به خۆوه سه‌رقاڵ کرد. خه‌ڵک خه‌می نان و ئاو و نه‌بوونی و گرانی و بێ‌کاری و نه‌خۆشی و هه‌زار ده‌ردی ژینیان وه‌لا نابوو، له کۆڵان و شه‌قامی شار و گوند و له ناو ته‌کسی و سه‌فی نان و کۆری شایی و شین‌دا باس، باسی هه‌ڵبژاردن بو و هه‌ریه‌ک بۆچونی خۆی له سه‌ر ده‌رئه‌بری. یه‌کێ ته‌حریم، یه‌کێ به‌شداری، یه‌کێ لایه‌نگری ئه‌م یا ئه‌و پاڵێوراو، و یه‌کێکیش ده‌یکوت ته‌نیا به‌شداری بکه‌ن قه‌یدی نیه به هه‌ر پاڵێوراوێک ده‌نگ بده‌ن! و هتد. که‌م ده‌بیسترا که بڵێن من که ناتوانم هه‌ڵبژێردرێم بۆ هه‌ڵبژێرم؟ ( له وانه‌ن ژنان که لانی که‌م نیوه‌ی کۆمه‌ڵگان، که‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌کان، سکولار و ...) یان وه‌زیرێ که ده‌کوترێ خۆی بڕه پاره‌یه‌کی زۆری بۆ هه‌ڵبژاردنی پاڵێوراوێک سه‌رف کردووه چۆن ده‌توانێ به‌رێوه‌به‌ری هه‌ڵبژاردن و بێ لایه‌ن بێت؟ له وڵاتێک که سه‌ره‌تایی ترین پێداویستیه‌کانی ژیان بۆ زۆرینه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی به‌ئه‌سته‌م وه‌ده‌ست دێت و ده‌نگی زۆر له تاکه‌کانی به پێنج کیلۆیه‌ک رۆن و سێفه‌زه‌مینه یا بڕه پاره‌یه‌ک ده‌گۆردرێت، هه‌ڵبژاردن و پێداویستیه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگه ره‌نگ و بۆی ئه‌وتۆی نابێت. مرۆڤێک که نه‌یتوانی هیچ نه‌بێ بۆ خۆی له پێی سنووقه‌کانی ده‌نگدان ده‌نگه‌که‌ی خۆی بنووسێت و خوێندنه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆی له بار و دۆخی وڵاته‌که‌ی نه‌بوو! ده‌نگدانی چی و هه‌ڵبژاردن چ مانایه‌کی هه‌یه؟
جارێکیان بۆ خۆم له سه‌ر یه‌کێ له سنووقه‌کانی ده‌نگدان بوم پیاوێکی پیر هات و گوتی: باوکه‌که‌م ئه‌وه سجیله‌که‌م مۆری که‌ن بۆم، که‌به‌رگه‌ی ده‌نگه‌که‌مان پێ دا گوتی: بۆ خۆتان یه‌کێکیانی تێدا بنووسن. چ فه‌رقی نیه؛ باری مه هه‌ر یه‌ک مه‌نه! من ته‌نیا مۆری ناو سجیله‌که‌م ده‌وێت بۆ دوا رۆژ نه‌با کومیته(کومیته‌ی ئیمدادی ئیمام) داوای که‌ن!
باسه‌که کۆتا که‌م زۆر شه‌رت و مه‌رجی دیکه پێویسته بۆ هه‌ڵبژاردنێکی شیاو و یاسایی. ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌که‌ین که‌هه‌ڵبژادن نه‌ته‌نیا رێگه به‌ڵکو یه‌کێک له فاکته‌ره‌کانی دیموکراسیه و نابێ به‌دوای هه‌موو داخوازیه‌کانی کۆمه‌ڵگه له نێو سنووقه‌کانی ده‌نگدان‌دا بگه‌ڕێین!
به‌باوه‌ری زۆر که‌س له‌وانه‌ی که ده‌نگیان داو‌ه ئه‌گه‌ر ته‌نیا یه‌ک له‌و مه‌رجانه ئه‌ویش ئه‌مانه‌ت‌داری له ده‌نگه‌کان ره‌چاو کرا با ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کان وای لێ‌نه‌ده‌هات و ئه‌م هه‌موه ئاڵۆزیه و ناره‌زایه روی نه‌ده‌دا و خه‌ڵك نه‌ده‌که‌وتنه به‌ر هێرش و زه‌بر و زه‌نه‌گ و سه‌رکوت و به‌ئاژاوه‌گێر و خه‌س و خاشاک و... ناوبرد نه‌ده‌کران.
به هه‌ر حاڵ هه‌ڵبژاردن به‌رێوه چوو و حاجی مه‌حموود لانی که‌م بۆ چوار ساڵی دی ده‌بێته‌وه به سه‌رۆک کۆماری ئێران و یه‌ک دوو رۆژی دی سوێند تازه ده‌کاته‌وه و ده‌وڵه‌تی نوێ پێک دێنێته‌وه له ئێستاشه‌وه به‌ڵێنی ئاڵ‌و گۆر و وه‌لانانی هه‌ندێک له وه‌زیران و ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌ته نوێ که‌ی داو‌ه به‌و هیوایه‌ی بتوانێ بڕێک له رخنه‌و و ئێعترازه‌کان که‌م کاته‌وه به‌ڵام ئه‌م راستیه حاشا هه‌ڵ نه‌گره که ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌م ده‌بێ خۆی بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ زۆر گیر و گرفتی نوێ که له ده‌وڵه‌تی پێشوو نه‌یبووه ئاماده بکات و ئێرانی پاش 22ی جۆزه‌ردان به‌نیسبه‌ت پێش ئه‌م رۆژه‌وه جیاوازی زۆری ده‌بێت.
+ نوشته شده توسط ل-علایی در پنجشنبه 25 تیر1388 و ساعت
14:33 |